کوردستانی

نازم ده‌باغ :دیار نییه‌ پزیشكیان سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات یان نا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نازم ده‌باغ :دیار نییه‌ پزیشكیان سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات یان نا

مه‌ودا میدیا-

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایدەگەیەنێت، به‌مزوانه‌ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عیراق دەکات، بەڵام تا ئێستا کاتی وردی دیاری نەکراوە.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران به‌ مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "بڕیارە مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکى حكومه‌تى عیراق سەردانی بەغدا بکات، بەڵام كاتى سەردانەکەی دیار نییه‌".

وتیشى "سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتی گەیشتن بە بەغدا بڕیار دەدات کە سەردانی هەولێر دەکات یان نا، تا ئێستا دیار نییه‌".

پێشتر فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی، بانگهێشتی مەسعوود پزشکیانی کرد بۆ سەردان کردنی عیراق.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان