کوردستانی
كه‌سێكى دێرینى سلێمانى كۆچیدوایی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كه‌سێكى دێرینى شارى سلێمانى كه‌چه‌ندین ساڵه پیشه‌ى فرۆشتنى رۆژنامه‌یه له یه‌كێك له كۆشكه‌كانى به‌رده‌ركى سه‌راى شاره‌كه، كۆچیدوایی كرد.
مه‌لا موحسێن، كه‌سێكى روخۆش و هاوڕێى رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بوو، به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچیدوایی كرد.
یه‌كێكه له كه‌سه دێرینه‌كانى شارى سلێمانى كه ده‌یان ساڵه كارى فرۆشتنى رۆژنامه و كتێب و گۆڤار ده‌كات، ره‌نگه كه‌م كه‌س هه‌بن ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ مه‌لا موحسین نه‌بێت و رۆژنامه و گۆڤار و كتێبیان لا نه‌كڕیبێت.
پێش گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونى سۆشیال میدیا و سایتى ئۆنلایین، مه‌لا موحسین، رۆژنامه و گۆڤاره‌كانى ده‌دایه خوێنه‌ران و له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه زانیاریی و هه‌واڵ و گۆڕانكارییه سیاسیی و ئابوورییه‌كان په‌خش و بڵاوده‌كرانه‌وه به‌ناو هاوڵاتییان.
ع