کوردستانی

به‌هۆى بێ مووچه‌یی ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان كه‌مكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى بێ مووچه‌یی ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان كه‌مكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى نزیكه‌ى 60 رۆژه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شنه‌كراوه‌ و به‌هۆیه‌و به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كان بایكۆتیان كردووه‌ و به‌شێكیش ده‌وامیان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستى مه‌ودا میدیاى كه‌وتوون "به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كانى سلێمانى به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌، ده‌وامیان 30 خوله‌ك كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، هاوكات رۆژێك ته‌ناوب دانراوه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "چه‌ندین فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شارى سلێمانى به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن".

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ "پاسپۆرتى سلێمانى به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ بڕیاریدا كاتى ده‌وامى ئاسایی تا كاتژمێر 2ى پاش نیوه‌ڕۆ كه‌مبكاته‌وه‌ كه‌ پێشتر كاته‌ زیاتربوو".

پێش دوو رۆژ فه‌رمانبه‌رانى ئاوى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كرد و بڕیاریاندا تا كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ نه‌چنه‌وه‌ بۆ ده‌وام.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان