کوردستانی
تەقینەوەکەی قەزای کفری چی بوو؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە دەنگۆی رووداوی تەقینەوەیەک لە قەزای کفری، سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند "بوتڵێکی ئۆکسجین بووە و لە ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتییەکدا تەقیوەتەوە".
دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە، تەقینەوەیەک لە قەزای کفری روویداوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "تەقینەوەکە بوتڵێکی ئۆکسجین بووە کە لە ناو ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتییەکدا تەقیوەتەوە".
وتیشی "ھاوڵاتییەکە ئۆتۆمبێلەکەی لە بەر دەرگا راگرتووە و بوتڵی ئۆکسجینی تێدابووە، بۆیە بوتڵەکە تەقیوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە، تەنھا ھەندێک زیانی بە ئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە".
پ ح ع