کوردستانی
رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی خێراتر دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داواى كردووه، رێكارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر بكرێن.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەكانی تایبەت بە رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامداوه و داواى كردووه رێكارهكان خێراتربكهن.
ئەو هەنگاوە دوای كۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی شارەوانی دێت بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانییەكان و سەرۆك شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانی ئاوەدانی لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان كە تیایدا جەخت لەسەر خێراتركردنی ئامادەكاریی شارەوانییەكان كرایەوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان تاوەكو فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندببن، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە.
ع