کوردستانی

توركیا ده‌یانجار رۆژئاواى كوردستانى بۆردوومانكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا ده‌یانجار رۆژئاواى كوردستانى بۆردوومانكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ى ساڵى 2024 توركیا 93 جار هێرشی فرۆکەی بێ‌ فرۆکەوانیی بۆ سەر ژێرخان و بنکە سەربازییەکانی کوردانی سووریا ئه‌نجامداوه‌.

بە گوێرەی راپۆرته‌كه‌ "ژێرخانە ناسەربازییەکانی وەک ناوەندی ئاو، کارەبا و سووتەمەنی و هەروەها بنکەکانی هێزی کوردی سووریا لەم ماوەیە زۆرترین هێرشیان کراوەتە سەر".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەو هێرشانەدا 29 کەسی سڤیل و 25 هێزی کوردی سووریا کوژراون و نزیکەی 30 کەس لە هێزەکانی کوردی سووریا و 16 کەسی سڤیلیش بریندار بوون".

هەروەها "مەبەستی تورکیا لەو هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە ژێرخانییەکان، دەستەوەستانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە خزمەتكردن بە خەڵکو، بەرزکردنەوەی ناڕەزایەتی گشتی و ئاژاوەنانەوەیه‌".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان