کوردستانی

ته‌نانه‌ت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌نییه‌ كۆببێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌نانه‌ت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌نییه‌ كۆببێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌كاتێكدا ماوه‌ى نزیكه‌ى 60 رۆژه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شنه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ نییه‌ كۆببێته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆببێته‌وه‌ و رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ و به‌و پاره‌یه‌ى كه‌ به‌غدا ناردویه‌تى له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ مووچه‌ى مانگێك بداته‌ فه‌رمانبه‌ران، له‌و كاته‌شدا ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ نییه‌".

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێ باكه‌ له‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و پێى وایه‌ ئه‌مه‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ پێیان وابوو ئه‌گه‌ر مووچه‌ له‌سه‌ر به‌غدا بێت مانگه‌ له‌كاتى خۆى دابه‌شده‌كرێت.

كاروان سه‌فین، چاودێرى سیاسیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ئاگاى له‌ دۆخى فه‌رمانبه‌رانى بوایه‌ ده‌بوو هه‌رچى زووه‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى بكردایه‌ و به‌خێرایی مووچه‌یه‌كى بدایه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانى كه‌ نزیكه‌ى 60 رۆژه‌ مووچه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا ده‌ستى كه‌وتووه‌ "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆنابێته‌وه‌، خشته‌ى مووچه‌ش راناگه‌یه‌ندرێت، ئه‌مه‌ش هێنده‌ى تر دابه‌شكردنى مووچه‌ دواده‌خات، چونكه‌ راگه‌یاندنى خشته‌ى مووچه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت و سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان