کوردستانی
میتى توركى بەرپرسیارییەتی هێرشه درۆنییهكهى سه‌یدساق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەزگای میتى توركى، بەرپرسیارییەتی رووداوه‌كه‌ى نزیك سه‌یدسادقى له ئه‌ستۆگرت، كه تێیدا ئۆتۆمبێلێك كرایه ئامانج و دوو ژنه رۆژنامه‌نووس گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكى تریش برینداربوو.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای هەواڵگریی نشتیمانیی تورکیا (میت) ئاشكرایكردووه "لە هێرشێکی درۆنیدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، (گوڵستان تەکیک)یان کوشتووە".
راشیگه‌یاندووه "هەنگاو بە هەنگاو بە دوای گوڵستان تەکیکەوە بوون تاوەکو ئەو کاتەی لە ساتێکی گونجاو‌دا بەئامانجیان گرتووە".
بەپێى راگەیەندراوەکەی ده‌زگاى میت، گوڵستان تەکیک، یەکێک بووە لە متمانەپێکراوهكانی به‌رپرسانی باڵای په‌كه‌كه و بانگەشەی بۆ پەکەکە و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای پەکەکە کردووە، هاوکات کاری بۆ زیادکردنی بەشدارییەکان بۆ نێو پەکەکە کردووە".
ئه‌وه‌ش هاتووه "تەکیک، لە ساڵی 1998ه‌وە پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کردووە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژى هه‌ینى رابردووه 23ى ئابى 2024، لە نزیك سەیدسادق بە درۆن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و له ئه‌نجامدا دوو ژنە رۆژنامەنووس به ناوه‌كانى گولى و هێرۆ گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تر برینداربوو، به‌ڵام لە راگەیەندراوهکەی ده‌زگاى میتدا، هیچ باسێك له رۆژنامه‌نووس هێرۆ بەهادین، نەخراوهتهڕوو.
پ ح ع