کوردستانی
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هۆشدارى تووند ده‌ده‌نه وه‌زاره‌تى دارایی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەستەی داکۆکی لە مافى مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، له باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه هۆشدارى تووند ده‌داته وه‌زارتى دارایی هه‌رێم و ده‌ڵێت "له ئه‌گه‌رى دروستكردنى كێشه بۆ مووچه له مانگه‌كانى داهاتوو مایه‌ى قبه‌ڵ نییه".
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانییدا، ده‌سته‌كه رایگه‌یاند "له ئه‌گه‌رى دروستكردنى كێشه بۆ مووچه له مانگه‌كانى داهاتوودا یان نه‌ناردن و هاوكارى نه‌كردنى حكومه‌تى عیراق له پرسى مووچه و پرۆسه‌ى ته‌وتین، پێشێلكاریی‌و سنووربه‌زاندن و ده‌سترێژى راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ژیانى مووچه‌خۆران".
ده‌شڵێن "ئه‌م یاری كردن و پێچ‌و په‌نایه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌یكات، خزمه‌تكردنه به سه‌رانى ده‌سه‌ڵات و دژى مووچه‌خۆرانه و چیتر رێگه ناده‌ن بكرێنه قوربانى حه‌زى نه‌خۆشى چه‌ند به‌رپرسێككه زیاتر له 30 ساڵه یارى به ژیانى خه‌ڵك ده‌كه‌ن".
ده‌سته‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى وتیشیان "رادەست نەكردنی داهاتی ناوخۆ لێدانە لە بەرژەوەندی و گوزەرانی هەموو مووچەخۆران و دامەزراندنی نایاسایی و زیادكردنی ناوی تر بۆ لیستی مووچە، دروستكردنی گرفتە بۆ ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە و ئەمەش قبوڵكراو نییە، بۆیە ناكرێت خۆتان بە بەرپرس بزانن و حەقتان نەبێت بە ژیانی فەرمانبەران".
هه‌روه‌ها هۆشدارییان دایه وەزارەتی دارایی، كە هەر جووڵە و خۆپیشاندانێك ئاڕاستەی بەردەم بەرپرسانی ئەو وەزارەتە دەكەن و رێگە نادەن وەك ساڵی رابردوو سێ مووچە نەدەن و وەك بەرزەكی بابان بۆی دەربچن".
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو "لە هەفتەی داهاتوودا وادە و كاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دیاری دەكەن بە پرس و راوێژ لەگەڵ هەموو دەستە و توێژەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران".
پ ح ع