کوردستانی
خوێندنی باڵا ئاگاداركردنهوهیهك ئاڕاستهى سهرجهم زانکۆ و دەمودەزگاكانى دهكات"هۆشدارى دهدات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومهتى هەرێم، سهرجهم زانکۆ و دەمودەزگاكانى سەر بە وەزارەتەکەى ئاگادار دهكاتهوه كه بۆیان نییە بۆ هیچ مەبەستێک داوای کارتی دەنگدان بکات لە مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان له نووسراوێكدا کە ئاڕاستهى ههموو زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان كردووه، رایدهگهیهنێت "لەپێناو پابەندبوون بە بنەما دەستووری، یاساییەکان و مافەکانی مرۆڤ، هیچ زانکۆ و دامودەزگای تری سەر بە وەزارەتەکە بۆ هیچ مەبەستێک رێگەپێدراو نییە داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانی زانکۆکان بکات".
راشیگهیاندووه"بەپێچەوانەوە هەر ناوەندێکی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، داوای کارتی دەنگدان بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە".
پ ح ع