کوردستانی
رۆژنامهنووس پارێزبهندى ههیه، بەڵام لێره کاری رۆژنامەنووسی کەتووەتە مەترسییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، دهڵێت "له یاساى كارى رۆژنامهنووسیدا پارێزبهندى بۆ رۆژنامهنووسان ههیه، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لای ئێمە دەگوزەرێ جاری وایە ھەم رۆژنامەنووس دەبێتە لایهنگر و بهشێك لهقهیرانهكان، بەجۆرێک کار گەشتووەتە ئەوەی رۆژنامەنووسەکان بکرێنه ئامانج"، دهشڵێت "ئەمەی ئێستا روودهدات وەرچەرخانێکی خراپه".
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "سەبارەت بە پارێزبەندی رۆژنامەنووسان لە ماددەی ھەشتی یاسای کاری رۆژنامەوانییدا ھاتووە، رۆژنامەنووس جۆرێک لە پارێزبەندی ھەیە نەک تەنھا لە ھەرێمی کوردستان، بەڵکو لە سەرجەم وڵاتانی دونیا و بەپێی ھەموو پرۆتۆکۆڵەکانی نێودەوڵەتی، رۆژنامەنووس بەشێک نابێت لە جەنگ، بەشێک نابێت لە ھەموو قەیرانە سیاسی و ئابووری و حزبییەکان، ئەمە وەک ستانداردی جیھانی".
وتیشی "بەڵام بەداخەوە ئەوەی لای ئێمە دەگوزەرێ جاری وایە ھەم لە لایەنی رۆژنامەنووسەکە و ھەم لە لایەنی بەرانبەرەوە رۆژنامەنووس دەبێتە بەشێک لە قەیرانەکان بە تایبەت کە ئێستا لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی کە بە درۆن دێن و جیاوازی لە نێوان کەسێکی سەربازی و رۆژنامەنووس یان کەسێکی جاسووسدا ناکەن، بەجۆرێک کار گەشتووەتە ئەوەی رۆژنامەنووسەکان بکەنە ئامانج".
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکرد "ئەمەی ئێستا وەرچەرخانێکی خراپە کە وای لێھاتووە کاری رۆژنامەنووسی کەتووەتە مەترسییەوە".
پ ح ع