کوردستانی

هۆكارى راگرتنى دروستكردنى جۆره‌ پرۆژه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى راگرتنى دروستكردنى جۆره‌ پرۆژه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ باره‌ى بڕیارى راگرتنى دروستكردنى پرۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى سلێمانى زانیاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو، و رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كاسبكاران بڕیار دراوه‌ و بۆ ماوه‌ى ساڵێكه‌، دواتر به‌ رێنمایی نوێوه‌ رێگه‌ ده‌درێته‌وه‌ به‌ دروستكردنیان".

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاری بە کۆی دەنگ بریار درا له‌ سه‌ر پێنه‌دانى مۆڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنى پرۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان، چونکە لە رابردوودا باس لەوەکرا کە پرۆژەکان زیاد بووە و لە پێویستی ناوخۆ زیاتر بەرھەم دەھێندرێت، جا ئەوەش لە رووی ئابوورییەوە دەبێتە مایەی زەرەر لە كه‌سى دامه‌زرێنه‌ر و ئەوانه‌ى تریش كه‌ پێشتر دایانمه‌زراندووه‌"

وتیشى "ته‌نیا لە پارێزگاى سلێمانی 602 پرۆژە ھەیە و به‌گشتى لە ھەرێمى كوردستانیش زیاتر لە دوو ھەزارە و توانای بەرھەمھێنانیشیان جیاوازە، وه‌ بە ھەموویه‌وه‌ ساڵانە دوو قاتی پێویستی ناوخۆ به‌رهه‌میان ھەیە".

شاڵاو جه‌مال، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردرا بۆ ماوەی ساڵێک رابگیرێت و لەو ماوەیەدا رێنمایی نوێ دادەنرێت، كه‌ لەسەر چی ئاستێک بێت و مەرجەکان چۆن بن، دواتر له‌ كاتی خۆیدا بڵاوی دەکه‌نەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان