کوردستانی

توركیا به‌ ئێف 16 كورد بۆردوومان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا به‌ ئێف 16 كورد بۆردوومان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا ئاشکرایکرد، تورکیا فڕۆکەی ئێف 16ى ئەمه‌ریکی بۆ پاکتاوی کوردەکان لە عیراق و سووریا به‌كارده‌هێنێت.

مایکڵ ڕۆبن، به‌رپرسى پێشووى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌یریكا لە یاداشتێکدا کە لە گۆڤاری ئاسایشی نەتەوەییدا بڵاوی کردەوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "دەوڵەتی جۆ بایدن گرێبەستی فرۆشتنى 40 فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 و نۆژەنكردنەوەی 40 فڕۆکەی بەرەی کۆنی لەگەڵ تورکیادا واژۆ کردووە".

هه‌روه‌ها "تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەردەوام بە بیانووی شەڕ لە دژی پەکەکە، ئەو فڕۆکانەی بۆ بۆردوومان و سەرکوتی کوردانی عیراق و سووریا بەکار هێناوە".

وتیشى "ئەمه‌ریکا نابێت رێگە بە تورکیا بدات بە چەکی ئەمه‌ریکی هاوپەیمانانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بکاتە ئامانج و هەروەها نابێ هیچ کات فڕۆکەی ئێف 35 رادەستی دەوڵەتی ئەنقەرە بکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان