کوردستانی

تا دوو ساڵى تر هێزى پێشمه‌رگه‌ یه‌ك ده‌گرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا دوو ساڵى تر هێزى پێشمه‌رگه‌ یه‌ك ده‌گرن

مه‌ودا میدیا-

جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ کاروباری ئیدارە و میری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی 2026، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە یەک دەخرێن و دەچنە ژێر چەتری یەک بڕیار لە فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لیوا روکن هۆشمەند ڕەشید، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ کاروباری ئیدارە و میری وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند "یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی پێشمەرگە دەمێکە کاری بۆ دەکرێت و هەنگاوی بۆ نراوە، لەگەڵ ئەوەشدا قۆناغی باشی بڕیوە".

وتیشى "ئەگەر توانرا هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر یەک چەتردا کۆ بکرێنەوە، ئەوکاتە دەتوانین بڵێین هێزێکی تۆکمەمان هەیە کە دەتوانێت بڕیارەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکات".

باسى له‌وه‌شكرد "ئێستا یاساکانی چاکسازیی لە وەزارەتی پیشمەرگە لەچوارچێوەی رێککەوتنی لێکتێگەیشتن تا ساڵی 2026، ئەو هێزانەی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن رێکدەخرێنەوە، دواتر فەرمانەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەوە وەردەگرن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان