کوردستانی

دواى رۆژێك گه‌ڕان به‌ دواى ته‌رمه‌كه‌ى، ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواى رۆژێك گه‌ڕان به‌ دواى ته‌رمه‌كه‌ى، ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵ له‌ ئاوى زێى گه‌وره‌ خنكا، له‌ پاش گه‌ڕان به‌ دواى ته‌رمه‌كه‌ى، لە لایەن تیمی ژێرئاوی قەزای خەباتەوە دۆزرایەوە.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگه‌یاندووه‌ "پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە كاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ، هاوڵاتییەك بە ناوی (عەلی رەجەب) لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی وسوومەلیان خنكا، ئەمڕۆ كاتژمێر 11:20 پێش نیوەڕۆ تەرمەكەی لەلایەن تیمی ژێرئاوی قەزای خەباتەوە دۆزرایەوه‌".

ئه‌وه‌شهاتووه‌ "ئەو هاوڵاتییەی كە خنكاوە لە ساڵی 2000 لەدایكبووە و دانیشتووی قوشتەپەی هەولێرە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان