کوردستانی

كۆمیسیۆن داواى كارێكى گرنگ له‌ هه‌رێم ده‌كات له‌ رۆژى ده‌نگداندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمیسیۆن داواى كارێكى گرنگ له‌ هه‌رێم ده‌كات له‌ رۆژى ده‌نگداندا

مه‌ودا میدیا-

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمى كوردستان، كۆمیسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنی عیراق داوا دەكات، ئۆفیسەكانی هەڵبژاردن و وێستگەكانی دەنگدان لە رۆژی دەنگداندا لە هەرێم، بپارێزرێت. 

لە راگەیەندراوێكدا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادوەر عامر موسا، سەرۆكی لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمیسیۆن و وەفدێكی یاوەری لەگەڵ هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كۆبووەوە".
 
راشیگه‌یاندووە "لە كۆبوونەوەكەدا كۆمیسیۆن داوای لە هەرێم كردووە ئۆفیسەكانی هەڵبژاردن و ناوەندەكانی دەنگدان و كۆگاكانی كۆمیسیۆن لە رۆژانی دەنگداندا پارێزگاریان لێبكرێت".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لای خۆشیەوە هێمن میرانی، رایگەیاندووە حكومەتی هەرێم ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن". 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان