کوردستانی

شەپۆلە گەرمەكانی وەرزی هاوین كۆتاییدێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلە گەرمەكانی وەرزی هاوین كۆتاییدێت

مه‌ودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی عیراق شەپۆلەكانی گەرما لە عیراق و هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتووە و پلەكانی گەرما 4 بۆ 6 پلە نزمدەبنەوە.

لە راگەیەندراوێكدا دەستەی كەشناسیی عیراق دەڵێت "سبەی شەممە، نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای دهۆك دەبێت كە 38 پلەی سلیزییە و بەرزترین پلەی گەرماش لە پارێزگای میسان دەبێت كە 46 پلە دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما بەگشتی بەردەوامدەبن لە نزمبوونەوە".  

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، شەپۆلە توندەكانی گەرمای هاوین كۆتایی هاتووە و لە هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما وردە،وردە نزمدەبنەوە. 
ئ.پ 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان