کوردستانی
هەر كاندیدێك ریكلامی پێشوەختە بكات سزای توند دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تائێستا وردبینی لە ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو نەبووە و وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش هۆشداری دەداتە كاندیدەكان لە بانگەشەی پێشوەختە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "رێكاری یاسایی توند لە دژی ئەو كاندیدانە دەگرینەبەر كە پێش دەسپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ریكلام بۆ خۆیان دەكەن و ژمارەكانیان بڵاو دەكەنەوە".
وتیشی "هێشتا وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دیارینەكردووە و هەركات پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان، لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كۆتاییهات، ئەوكات بە رەسمی وادەكە رادەگەیەنین".
رۆژی 20ی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت، بەڵام لە ئێستادا هەندێك لە كاندیدی لایەنە سیاسییەكان دەستیان بە ریكلامكردن بۆ خۆیان كردووە و بەشێكیان وێنەی سەر پڕۆفایلی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان بە ژمارەكانیانەوە بڵاوكردووەتەوە.
ئ پ