کوردستانی
بههۆی مهلهكردنهوه گەنجێك لە ئاوی رووباری خابووردا خنكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێكی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەهۆی مەلەكردنەوە لە ئاوی رووباری خابووردا خنكا و دواترش تەرمەكەی دەرهێنرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی زاخۆ رایگەیاند "كاتژمێر 2:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەكانی بەڕێوەبەر ایەتییەكەیان تەرمی گەنجێكیان لە رووباری خابوور لە زاخۆ دەرهێناوە كە بەهۆی مەلەكردنەوە لە ئاوەكەدا خنكابوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "گەنجەكە كوردە و ناوی (ی.ع.ع) بووە و تەمەنی 17 ساڵ بووە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێم، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە هەرێم بەهۆی چەندین رووداوی جیاوازی وەك خنكان، هەڵدێران و سووتانەوە 62 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئ پ