کوردستانی
درێژترین پرد لە كوردستان لە تەواوبووندایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پردی ئاوەخێری لە رێگای نێوان كەلار-دەربەندیخان درێژترین پردە لە هەرێمی كوردستان كە درێژییەكەی 1,200 مەترە و پانییەكەی 13 مەترە و بەرزییەكەشی 18 مەترە.
پایەڵەكانی پردەكە بە قووڵی 14 مەتر لە ژێر زەویدان.
پردەكە دەكەوێتە سەر رێگای نێوان كەلار-دەربەندیخان لە گوندی ئاوەخێری و لە ئێستادا لە چوارچێوەی پرۆژەی بەدووسایدكردنی رێگاكە كاری تێدا دەكرێت و بەشێكی زۆری كارەكانی تەواوبووە.
لەلایەكی تریشەوە بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی رێگگاوبانی گەرمیان، رێگای كەلار-دەربەندیخان تا ئێستا 83%ی كارەكانی تەواو بووە و بەپێی ئەو پلانەی كە بۆ پرۆژەكە دانراوە، لە كۆتایی ئەمساڵدا سەرجەم كارەكانی پرۆژەكە تەواو دەبن و دواتر رێگاكە بە رووی شۆفێراندا دەكرێتەوە.
ئ پ