کوردستانی
یەكەكانی كرێنشینان شەش مانگی تر یەكلایی دەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو فۆرمانەی بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان پێشكەشكراون پێویستیان بە شەش مانگی تر هەیە.
مەریوان مەلاحەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند "هەرچەندە هێشتا بەشێكی یەكەكان تەواو نەكراون و خزمەتگوزاریشیان بۆ نەچووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جیاكردنەوەی ناوی 26 هەزار هاوڵاتی كوردستان، كارێكی ئاسان نییە و كاتی دەوێت، بۆیە پێویستیان بە شەش مانگ دەبێت بۆ ئەو كارە".
وتیشی "بەشی زۆری یەكەكان تەواوكراون و بەشێكیشیان ماون، بەڵام خزمەتگوزارییەكانی پڕۆژەكان تەواو نەكراون، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەرو بەڵێندەران كارەكانیان تەواو بكەن و گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت، تا ئەو كاتەش یەكلاییكردنەوەی ناوەكان كۆتاییدێت".
لە هەرێمی كوردستات نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان درووستدەكرێت، بەڵام تا ئێستا نزیكەی 26 هەزار كەس فۆرمیان بۆ وەرگرتنی ئەو یەكانە پڕكردووەتەوە كە گومان دەكرێت بەشێكیان كرێچی نەبن.
ئ پ