کوردستانی
ئەم مانگە خانەنشینان مووكەیان بە هاوتای بەغدا وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینان بە هاوتاكراوی لەگەڵ بەغدا دابەش دەكرێت و سەرجەم خانەنشینانی هەرێم بۆ ئەم مانگە زیادەی مووچەكەیان وەردەگرن.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە رێگەی گەنجینەكانەوە ئاگاداركراوینەتەوە سەرجەم خانەنشینانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگە مووچەكانیان وەك خانەنشینانی عیراق وەردەگرن".
وتیشی"بەرزترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان، جگە لە پلە باڵا و تایبەتەكان، 918 هەزار دینارە، بەڵام كاتێك هاوتای بەغدا دەكرێت بەگوێرەی بڕوانامە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و كەمترین مووچە دەبێتە 500 هەزار دینار و زۆرترینیش تا ملیۆنێك و 800 هەزار دینار دەبێت".
ئ پ