کوردستانی
12 ساڵە یەكەكانی كرێنشینان تەواوكراوە و دابەش نەكراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ماوەی 12 ساڵە لە شاری سلێمانی 1,500 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان درووستكراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو یەكانەیان بەسەردا دابەش نەكراوە.
بەهەم قەرەداغی، سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ساڵی 2012 ەوە تا ئێستا 1,500 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینانی سلێمانی درووستكراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ كرێنشینێك لە وەرگرتنی ئەو یەكانە سوودمەند نەبووە".
وتیشی "یەكەكان هەندێك خزمەتگوزاری پێویستیان ماوە كە تا ئێستا تەواو نەكراوە و بە چەند بیانوویەكی جیاواز هەر دوادەخرێت و تا ئێستاش هەر ماوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە ئێستادا نزیكەی 30 هەزار خێزانی كرێنشین لە شاری سلێمانیدا هەن و تا دێت ئەو رێژەیەش زیاتر دەبێت".
ئ پ