کوردستانی

مامۆستایانی ئایینی خۆبەخشیش هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ئایینی خۆبەخشیش هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن

مه‌ودا میدیا-
 
له‌ باره‌ى بڕیارى بڕینه‌وه‌ى مینحه‌ بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیه‌وه‌، ئه‌و مامۆستایانه‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و داواى دامەزراندن و گرێبەست دەکەن و  مینحەكه‌ رەتدەکەنەوە.

لە راگەیەنراوێکدا مامۆستایانى ئایینى خۆبەخش، رایانگه‌یاندووه‌ "داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکەین، بەڵێنەکەی جێبەجێبکات بۆ دامەزراندنی ھەزار و 400 مامۆستای ئایینی خۆبەخش و کە بە زۆرینەمان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە و حوجرەکانی کوردستانین".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مینحەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئایینى هه‌رێمیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و داواش ده‌كه‌ن، ئەو تاقیکردنەوەی ساڵانەیەیان لەسەر لاببرێت کە بەھۆیەوە زیانی زۆریان لێدەدات و بڕوانامەیان بۆ ھەژمار ناکرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ رۆژانى رابردوودا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تى ھەرێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ مینحه‌یه‌كى مانگانه‌ بۆ مامۆستایانى ئایینی خۆبەخش ته‌رخان ده‌كه‌ن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان