کوردستانی
بۆچى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌نگده‌ر پارته‌كان له ساحه‌ى سیاسی ناكاته ده‌ره‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به دانانى یاسایه‌ك له په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌نگده‌ر له كاتى هه‌ڵبژاردندا كه‌مببێته‌وه بۆ ئاستێك، وا له پارته به‌شداربووه‌كان بكات نه‌توانن به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و سڕ بكرێن، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق روونكردنه‌وه ده‌دات.
له ئێستادا به هۆى ناڕه‌زایه‌تى زۆرێك له هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌نه سیاسییه‌كانى به‌شداربوو له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، بایكۆتى ده‌نگدان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش واى كردووه رێژه‌ى ده‌نگدان دابه‌زێت بۆ %20 ه‌كان، ده‌وترێت بۆچى یاسایه‌ك دانانرێت بۆ پارته سیاسییه‌كان كه رێژه‌ى ده‌نگده‌ر كه‌مبووه‌وه بۆ ئاستێكى دیاریكراو كه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ناڕازییه له‌و پارته سیاسییانه و یاساكه رێگرى بكات له به‌شدارى كردنیان و راسته‌وخۆ له ساحه‌ى سیاسی بكرێنه ده‌ره‌وه.
له‌و رووه‌وه، دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌نگده‌ر له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌گشتی، ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵك بێت له هه‌موو پارته‌كان، ئه‌وكاته چى پارتێكى سیاسى تر له جێگه‌یان دابنرێت، چونكه به‌و شێوه‌یه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له لایه‌نه ئۆپۆسزیۆنه‌كانیش ناڕازین".
وتیشى "له دونیایه یاسا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان داده‌نرێت و نابێت یاساکە خۆی ببێتە کێشە، بۆیه باشتر وایه هاوڵاتییان خۆیان وشیار بن و ھەڵوێستیان ھەبێت به‌وه‌ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونكه به به‌شدارى نه‌كردنیان ئه‌و لایه‌نانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتن سوودمه‌ند ده‌بن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایی، روونیكرده‌وه "لە ھەموو دونیادا حزبە دەسەڵاتدارەکان سوودیان لە بایکۆت کردنی دەنگدەران بینیوه، چونکە ئەوان کۆمەڵێک کەسیان ھەیە بەرژەوەندییان لەگەڵیاندا ھەیە و بەشداری دەکەن و دەنگیان پێدەدەن و لایه‌نه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌شى كه ده‌نگ نادات بە حسابی خۆی ھەڵوێستی ھەبووە، بەڵام رازی بووە بەو راستییەى تێیدایه".
زیاتر وتى "خەڵکی ناڕازی نابێت دەنگ نەدات پێویستە دەنگ بدەن، وەک دەڵێن ؛بێ دەنگی نیشانەی رازی بوونە؛ لەبەر ئەوە خەڵک بیەوێت گۆڕانکاری بکات دەبێت بەگەرم و گوڕییەوە بەشداری بکات، ئەگەر ئۆپۆسزیۆنیشە بەشداری نەکردنەکەى، خۆی لە خۆیدا درێژکردنەوەی دەسەڵاتە".
پ ح ع