کوردستانی

كاتى كاراكردنى زانكۆلاین ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى كاراكردنى زانكۆلاین ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ى ئاب، تاقیكردنه‌وه‌ى نشتیمانى پۆلی 12ى ئاماده‌یی بۆ خولى دووه‌م كۆتاییهات و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش رایده‌گه‌یه‌نێت "تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ى زانكۆلاین كارا ده‌كرێت".

له‌ پاش ئه‌وه‌ى خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی تاقیكردنه‌وه‌كانى نشتیمانیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ چاوه‌ڕوانى كارا كردنه‌وه‌ى زانكۆلایندان تاوه‌كو فۆڕم بۆ به‌شى دڵخوازى خۆیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان پڕ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كاتى كارا كردنى زانكۆلاین به‌ رووى خوێندكاراندا، عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ئێستادا دیار نییه‌ كه‌ى زانكۆلاین كار ده‌كرێت".

وتیشى "ده‌بێت ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ رابگه‌یه‌ندرێت و پاشان بنێردرێت بۆ وه‌زاره‌تیان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانیان بۆ نێردرا، ئه‌وكات زانكۆلاین بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم له‌ لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌كار ده‌كه‌ن و واده‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان