کوردستانی
پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پێشبینییەکانی کەشناسیی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ى بڵاوكرایه‌وه و پله‌كانى گه‌رماى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش خراوه‌ته‌ڕوو، كه به‌رزترین پله‌ى گه‌رما 43 پله‌ى سیلیزییه و ناوچه‌ى گه‌رمیانه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه "بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لە پارێزگای دهۆک یەک پلە نزمتر دەبێتەوە".
راشیگه‌یاندووه "سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40
سلێمانی: 40
دهۆک: 39
کەرکوک: 42
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 41
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 43
پ ح ع