کوردستانی

ئه‌مساڵیش ئه‌گه‌رى بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندن له‌ ئارادایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵیش ئه‌گه‌رى بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندن له‌ ئارادایه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌1ى ئه‌یلوولى 2024، رۆژى په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ى مامۆستایانه‌ به‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن و مامۆستایه‌كى ده‌سته‌ى ناڕازى رایده‌گه‌یه‌نێت "په‌یوه‌ندى كردنه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ رازى به‌ دۆخه‌كه‌ و هه‌ڵوێستیان نابێت به‌رانبه‌ر به‌و ئاله‌نگارییانه‌ى له‌ ئه‌مساڵدا هه‌یه‌".

دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكیكار له‌ مافى مامۆستایانى ناڕازى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ 132 مامۆستا رووده‌كه‌نه‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن بۆ په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ مامۆستایان ئاماده‌ن ده‌وام بكه‌ن به‌م دۆخه‌ى ئێستا".

وتیشى "له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا نوێنه‌رى مامۆستایان و به‌تایبه‌ت مامۆستایانى وانه‌بێژ كه‌ ئێستا توڕه‌ترن له‌و جۆره‌ى به‌ گرێبه‌ستكردنیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ر بڕیارێك بده‌ن له‌ كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانییدا رایده‌گه‌یه‌نن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "كۆمه‌ڵێك ئاله‌نگارى هه‌یه‌ له‌مساڵدا كه‌ واى كردووه‌ مامۆستایان هه‌ڵوێست وه‌بگرن، له‌وانه‌ گرنگترینیان نه‌دانى مووچه‌ى مانگى حه‌وت و هه‌شته‌، هه‌روه‌ها پله‌به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ى مامۆستایان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دامه‌زراندنى وانه‌بێژان به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست كه‌ پێیان وایه‌ ده‌بوو بكرانه‌یه‌ به‌ هه‌میشه‌یی، هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ ده‌كرێن و بڕیار ده‌ده‌ن كه‌ ساڵى نوێی خوێندن ده‌ستپێبكه‌ن یان بایكۆت رابگه‌یه‌نن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان