کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامى به هاوكارییه‌كانى بۆ رۆژئاواى كوردستان ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، ئێستا واشنتۆن پلانێکی بۆ چوونە دەرەوە لە رۆژئاواى کوردستان نییە.
ئۆتان گولدریچ، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریكا رایگه‌یاند " چالاکییه‌كانى ئەمه‌ریکا لە سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش به‌رده‌وامییان ده‌بێت".
وتیشى "ئەو دەنگۆیانەی باس له چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سوریا ده‌كه‌ن هیچ راست نین، ئه‌مه‌ریكا پلانێکی بۆ چوونە دەرەوە لە سووریا نییە و لەسەر ئامانجی سەرەکی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش پێداگرە چونکه ئەو بەرپرسیارێتییە کۆتایی نەهاتووە".
هەروەها "لەسەر درێژەی هاوکاری ئەمه‌ریکا لەگەڵ کوردانى رۆژئاوا به‌رده‌وامى ده‌بێت".
ع