کوردستانی

كۆڵبه‌رێكى كورد كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێكى كورد كوژرا

مه‌ودا میدیا-

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەسعەد ئێسپەندار، تەمەن 24 ساڵ و خەڵکی سەردەشت بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران لە سنووری ئاڵۆتی بانه‌ كوژرا.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌ "ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریی پێشوه‌خت تەقەی لێكراوه‌ و فیشەک به‌ر زگى و نێوقەدی كه‌وتووه‌".

تەرمی ئەو کۆڵبەرە لە زێدی خۆی، له‌ گوندی قولە سویروى سەر بە شاری سەردەشت بە خاک سپێردرا.

ساڵانه‌ به‌هۆى ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران نزیكه‌ى 100 كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن و به‌ ده‌یانیش بریندار ده‌بن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و كۆڵبه‌رانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ و له‌ شاخ هه‌ڵدێران.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان