کوردستانی
باوكێك منداڵەكەی فڕێدەداتە ناو تانكییەكی ئاوەوە و دەخنكێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
باوكێك منداڵەكەی فڕێدەداتە ناو تانكییەكی ئاوەوە و دەخنكێت
مەودا میدیا-
بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە لە پارێزگای كەركوك، باوكێك منداڵە سێ مانگەكەی فڕێدەداتە نێو تانكییەكی ئاوەوە و دەخنكێت.
مقەدەم عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند " لە شارۆچكەی تازەی سەر بە پارێزگای كەركوك، باوكێك بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە لەگەڵ هاوسەری پێشووی، منداڵێكی تەمەن سێ مانگی خۆی هەڵداوەتە ناو تانكییەكی ئاوە بەو هۆیەوە منداڵەكە خنكاوە".
وتیشی "باوكەكە باری دەروونی جێگیر نییە، بەڵام بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت".
ئازاردانی منداڵ، یەكێكە لەو رێگایانەی كە دایكان و باوكان لە كاتی جییابوونەوەیان پەنای بۆ دەبەن بۆ مەبەستی ئازاردانی یەكتری و ساڵانەش لە جیهاندا بەو هۆیەوە چەندین منداڵ دەبنە قوربانی.
ئ پ