کوردستانی
لەمڕۆوە گواستنەوەی كارتی زانیاری دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای راگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك، لەمڕۆوە جارێكیتر گواستنەوەی كارتی زانیاری لەنێوان شار و شارۆچكەكاندا دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كارتی زانیاریی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، جارێكیتر گواستنەوەی كارتی زانیاری هاوڵاتییان لە نێوان شارو شارۆچكەكاندا دەستیپێكردۆتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانیان بكەن و بۆ هەر شار و شارۆچكەیەك بیانەوێت كارتەكانیان بگوازنەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان مانگی رابردوو بەهۆی دابەشكردنی فۆرمی زەوی و خواستنی هاوڵاتییان بۆ گواستنەوەی كارتی زانیاری لە قەزا و ناحییەكانەوە بۆ ناو سەنتەری شارەكان، گواستنەوەی كارتی زانیاری راگرت.
ئ پ