کوردستانی
هه‌ولێر بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ پاراستنى هه‌ڵهاتووانى عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان بووەتە پەناگەیەکی پارێزراو بۆ هەموو تیرۆریستەکان و کەسانێک کە لە حکومەتی فیدراڵ هەڵدێن.
سەلام حسێن، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح له په‌رله‌مانى عیراق به ئەلمەعلوومەی راگه‌یاند "هەرێمی کوردستان بووەتە قەڵایەکی پارێزراو بۆ هەموو تیرۆریستان و ئەو کەسانەی کە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بەدوایایاندا دەگەڕێن کە ئەوە پرسێکی زۆر مەترسیدار و قبووڵ نەکراوە".
هه‌روه‌ها وتى "ئێستا پرسیاری زۆر دێتە ئاراوە کە بۆچی هەرێم بووەتە حەشارگەی ئەوانەی کە یاسا پێشێل دەکەن".
وتیشى "ئاسایشی عیراق چ لە هەرێم و چ لە ناوەند، یەکێکە بەڵام ئەو سیاسەتەی کە هەولێر لە بەرانبەر بەغدا پەیڕەوی دەکات، دژی ئەو یاسایەیە کە حکومەتی فیدراڵ هەیەتی.
ع