کوردستانی

یه‌كێتى له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتى له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

مه‌ودا میدیا-

جیاواز له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو، ئه‌مجاره‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌ هه‌ولێر و له‌ پایته‌خته‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ وه‌شاندن و گۆڕانكارییه‌كان.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ناو ئه‌و حزبه‌ ده‌ستى كه‌وتووه‌ "هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ بۆ یه‌كێتى جیاوازن و پلان و ته‌كتیكى نوێ دانراون كه‌ له‌رابردوو كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌".

هه‌روه‌ها "یه‌كێتى له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، شه‌ڕه‌كه‌ ده‌باته‌ هه‌ولێر و له‌وێوه‌ ده‌ست به‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى جیاوازه‌ له‌ رابردوو كه‌ ته‌نها گرنگى به‌ سنورى سلێمانى ده‌درا".

باسى له‌وه‌شكرد "پایته‌خت بووه‌ته‌ جێگه‌ى گرنگیدانى یه‌كێتى، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پارتى ترسى له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتى ئه‌مجاره‌ له‌ ژماره‌ى ده‌نگ تۆڵه‌ بكاته‌وه‌".

هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى كرد و پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ باوه‌شێكى گه‌رم و توندیان به‌ یه‌كدا كرد ئه‌وه‌ش هێمایه‌ بۆ به‌هێزى حزبه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان