کوردستانی
كێ ده‌بێته رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رێكخه‌رى گشتى هه‌ڵبژێرێت و دواتریش خانه‌ى راپه‌ڕاندن و هه‌ردوو جڤاته‌كه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "كاندیدى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تا ئێستا دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیده، هیچ كه‌سێكى تر له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه خۆى كاندید نه‌كردووه".
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان "گرده‌كه رازیبوون به كاندیدكردنى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید و دڵنیایان كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى ده‌كرێته رێكخه‌ر".
دواى دیاریكردنى رێكخه‌ر، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن كه به رێكخه‌ره‌وه ژماره‌یان حه‌وت كه‌سه هه‌ڵده‌بژێردرێن و دواتریش هه‌ردوو جڤاتى نیشتمانیی و گشتى هه‌ڵده‌بژێردرێن.