کوردستانی
به‌چڕى بۆردوومانى شارباژێر ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، به چڕى بۆردوومانى شارباژێر و گوندى گه‌لاڵه‌ى سه‌ر به قه‌زاى ماوه‌ت ده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا به چڕى بۆردوومانى سنورى گوندى گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن".
به‌هۆى ئه‌و بۆردوومانانه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ لاى خه‌ڵكى گونده دروستبووه.
بۆردوومانه‌كانى توركیا به‌هۆى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌یه له‌و ناوچه‌یه و له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌وه نۆیه‌مجاره بۆردوومانى ئه‌و سنوره ده‌كرێت.