کوردستانی
له یه‌ك شه‌ودا توركیا چه‌ندینجار كوردستان بۆردوومان ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەندامێكى رێکخراوی(CPT)ی ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێت "له لایه‌ن سوپاى توركیاوه به فڕۆکەى جەنگیی، شەوی رابردوو 24 جار، ھەرێمی کوردستان بۆردوومان کراوە"، ده‌شڵێت "جگه له‌وه‌ى زیانى به ره‌ز و باخى ناوچه‌كه گه‌یاندووه هیچ زیانێگى گیانى نه‌بووه".
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عیراقی رێکخراوی(CPT)ی ئەمه‌ریکی ئاشكرایكردووه "شەوی رابردوو سوپای تورکیا 24 جار لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە و بەشێوەیەکی زنجیرەیی بۆردوومانی ھەرێمی کوردستانی کردووە".
وتیشى "بۆردوومانه‌كه‌ش، دامێنی گرێ بەھار، پشتی گوندی بەلاڤە، چیای حەوت تەبەق، گوندەکانی کەفنە مژێ، سپیندارێ و گیرگاشێ لەبەری گارێ لە قەزای ئامێدی گرتووه‌ته‌وه".
كامه‌ران عوسمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاى توركیا چیای کتکین و خواکوڕک لە قەزای سیدەکان و چیای کۆخە و شاخی تاڵە لە سنووری قەزای چۆمان و دەوروبەری گوندی قەڵاتوکان لەسنووری قەزای پشدەر و ھەواری رەوەندەکانی گوندی کوێرەکانی و چیای ئاسۆس لە سنووری قەزای ماوەتى بۆردوومانکردووە".
روونیشى كردووه‌ته‌وه "ھیچ زیانێکی گیانی به هۆى بۆردوومانه‌كانه‌وه نەبووە، به‌ڵام زیانی بە رەز و باخ و سرووشتی ناوچەکه گەیاندووە".
پ ح ع