کوردستانی

پۆلیسى سلێمانى له‌ باره‌ى دزنى ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسى سلێمانى له‌ باره‌ى دزنى ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تى دزینى 170 سه‌ر مه‌ڕ له‌ لایه‌ن پۆیسی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیر كران و ئاژه‌ڵه‌كانیش گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ 170 سه‌ر مه‌ڕی‌ لێدزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵنه‌وه‌كان ‌و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له ‌سنووری‌‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌ و دەستی بەسەردابگیرێت و بەبڕیاری دادوەر رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دووكانه‌وه‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌ و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا و لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە".

پۆلیس روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "له‌ ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح) له‌دایكبووی‌ 1993 - (ر، س، م) له‌دایكبووی‌ 1986 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر و بەگوێرەی مادده‌ی‌ 444 له‌ یاسای‌ سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان