کوردستانی

كه‌شناسیی هه‌رێم پله‌كانى گه‌رماى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسیی هه‌رێم پله‌كانى گه‌رماى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پێشبینییەکانی کەشناسیی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ و پله‌كانى گه‌رماى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما 41 پله‌ى سیلیزییه‌ و ناوچه‌ى گه‌رمیانه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

سه‌باره‌ت به‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ش، راشیگه‌یاندووه‌ "ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە بە 1-2 پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38  

سلێمانی: 39  

دهۆک: 38 

کەرکوک: 40

هەڵەبجە: 40 

زاخۆ: 38     
  
سۆران: 38

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 41

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان