کوردستانی
هه‌ڵمه‌تێكى پشكنین بۆ شوێنه‌كانى خواردن و خواردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، لیژنه‌یه‌كى باڵا له قایمقامیه‌تى سلێمانى به مه‌به‌ستى پشكنین و به‌دواداچوون بۆ شوێنه‌كانى خواردن و خواردنه‌وه له سی مه‌ترێكه و هه‌واره‌به‌رزه هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجامدا و ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌رسه‌رپێچییه‌ك به‌دى بكه‌ن، رێكاریی یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر".
ئازاد نه‌بى، نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵا له قایمقامیه‌تى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ وه‌كو لیژنه‌ى باڵا به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ناوچه‌ى سی مه‌ترییه‌كه و هه‌واره به‌رزه ده‌ستپێكرد، به مبه‌ستى پشكنین و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه رۆژانه خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌شى هاوڵاتییان ده‌كه‌ن".
وتیشى "هه‌رشوێنێك سه‌رپێچى كردبێت پسووله‌ى بۆ ده‌كه‌ن، یان ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئاگادار كردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "سه‌رپێچیكار به‌پێى جۆرى سه‌رپێچییه‌كه‌ى، رێكاریی یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
پ ح ع