کوردستانی
بافڵ تاڵه‌بانى: زا به‌خودێ (ده‌ى به‌خوا) به‌بێ ئۆكه‌ى یه‌كێتى، مه‌سرور بارزانى نابێت به مودیر عامیش
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نشتیمانى كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "زا به خودێ ( ده‌ى به‌خوا)بێ ئۆكه‌ى یه‌كێتى، مه‌سرور بارزانى، نابێته مودیر عامیش"، ده‌شڵێت "هه‌ر یه‌كێتى ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پارتى ده‌ڵێت "له كابینه‌ى ده‌یه‌میشدا مه‌سرور بارزانى، ده‌بێته‌وه به سه‌رۆكى حكومه‌ت"، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نشتیمانى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى "من پرسیارم هه‌یه، چۆن ده‌بێته‌وه به سه‌رۆكى حكومه‌ت؟ 50+1 نه‌ما، 11 به هیچ نه‌ما، ئه‌زانى چۆنه؟ زا به خودێ بێ ئۆكه‌ى یه‌كێتى مه‌سرور بارزانى، نابێته مودیر عامیش".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنیش، رایگه‌یاند "هه‌ر یه‌كێتى ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه‌كانى تر هێشتا ده‌ستیان به هیچ نه‌كردووه".
پ ح ع