کوردستانی

هه‌په‌گه‌: مانگى رابردوو 56 سه‌ربازى توركیامان كوشتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌په‌گه‌: مانگى رابردوو 56 سه‌ربازى توركیامان كوشتووه‌

مه‌ودا میدیا-

هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به‌ هه‌په‌گه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌ ئامارى كوشتن و برینداربوونى سه‌ربازانى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوكه‌دا هاتووه‌ "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان مانگی ئاب نمایشێکی گرنگی شەڕیان نیشاندا، لە ئاسمان و زەوییەوە چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە سوپای توركیا وەشاند".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە ماوەی مانگی ئابدا یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار و شەهید ئاخین موش 19 چالاکی ئاسمانییان ئەنجامدا، هەروەها گەریلا 133 چالاکی زەمینی ئەنجامدا، بە گشتیی 152 چالاکییان ئەنجامداوه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "میدیای شەڕی تایبەت و سوپای تورک زیانەکانیان لەو چالاکییانەدا شاردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چالاکییەکانمان لەلایەن هێزەکانمانەوە بە بەڵگە و دیمەن نیشاندراون، لە ئەنجامی چالاکییە ئاسمانیی و زەمینیەکانی هێزەکانمان بە گشتیی 56 سه‌ربازى توركیا كوژراون، سێ لەوان پلەدار بوون و 43 سه‌ربازیش برینداربوون".


ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان