کوردستانی

له‌ بڕیارێكى نوێدا هاوڵاتییان سوودمه‌ند ده‌بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ بڕیارێكى نوێدا هاوڵاتییان سوودمه‌ند ده‌بن

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى هه‌رێم، كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ هاوبه‌شان راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت "دەرفەتی تازە بەو شوێنانە دەدرێت کە تاوەكو ئێستا پێوەریان نەبەستووە و دەتوانن لەو بڕیارە سوودمەند ببن".

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "بەپێی بڕیارى ژمارە 5980ی ساڵی 2022 سەبارەت بەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە كارا كرایەوە و لەمەودوا بۆ بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان بۆ هەر مانگێك تەنیا 20 هەزار دینار و لە قەزا و ناحیەكان تەنیا 10 هەزار دینار وەردەگیرێت كە پێشتر 45 هەزار دینار لە هاوبەشانی ئاو وەردەگیرا".

راشیگه‌یاندووه‌ "سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی ئاو لە كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری و پیشەی بچووك و دووكاندار و كاسبكاران، بەپێی ئەو بڕیارە، دەرفەتی تازە بەو شوێنانە دەدرێت کە تاوەكو ئێستا پێوەریان نەبەستووە و دەتوانن لەو بڕیارە سوودمەند ببن".

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان