کوردستانی
یه‌كێتى ده‌بێته خاوه‌نى دۆسیه‌ى بریندارانى 17ى شوبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریندارانی ١٧ شوبات لەڕێی یەكێتییەوە داواكارییەكانیان دەگەیەنن و ئه‌وان ده‌ڵێن، یه‌كێتى خاوه‌نى دۆسیه‌كه‌ى ئێمه‌یه.
بریندارانی ١٧ شوبات و رۆژانی دوایی، یەكێتی بە سەنگەری خۆیان دەزانن و لەڕێی یەكێتییەوە داواكارییەكانیان دەگەیەنن، بۆ لەمەودواش كەیسی 17ى شوبات و خواست و داواكارییەكان لەڕێگەی یەكێتییەوە خاوەندارێتی دەكرێت".
بریندارانی ئەوكاتە، ئیدی لەڕێی یەكێتییەوە پەیامەكانیان دەگەیەنن و تەنیا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە خاوەنی راستەقینەی دۆسییەكەیان دەزانن و رێگە نادەن ھیچ حزب و لایەنێكی تر خۆیان بكەنە خاوەنی كەیسەكەیان.
لاى خۆیه‌وه بێستون فایه‌ق، راوێژكارى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى رایگه‌یاند "بریندارانى 17ى شوبات یه‌كێتییان كردووه به خاوه‌نى دۆسیه‌كه‌یان".
له خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات و رۆژانى دوایی، هاوڵاتییان و چین و توێژه‌كانى سلێمانى دژى ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندانیان كرد و ده‌یان كه‌س له‌به‌رده‌م لق و باره‌گاكانى پارتى ته‌قه‌یان لێكراو برینداركران و چه‌ند كه‌سێكیش كوژران.