کوردستانی

پاسە کۆنەکانی ناو شارى سلێمانی دەگۆڕدرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسە کۆنەکانی ناو شارى سلێمانی دەگۆڕدرێن

مه‌ودا میدیا-

ژووری بازرگانی سلێمانی پلانێکی داوە بە سەندیکای شۆفێران، دەیانەوێت پاسە کۆنەکانی هێڵی گواستنەوەی ناو شاری سلێمانی بگۆڕن.

عوبێد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند "هەنگاوی سەرەتایی دەستیپێکردووە، لەلایەن ژووری بازرگانی پلانێک دراوەتە سەندیکای شۆفێران بۆ ئەوەی بە دروستی داتای پاسە کۆنەکانی ناو شاری سلێمانیمان پێ بدەن".

ئەو پاسانەی دەهێنرێن دەبێت بە قیستی زۆر کەم بدرێن بە شۆفێران، لەبەر ئەوەی ئێستا رۆژانە پاسەکان تەنیا دوو سەفەری ناوشار دەکەن و داهاتیان زۆر کەمە، ئەگەر نرخیان زۆر بێت ناتوانن پاسەکان بگۆرن.

ئەو پاسانەی کۆنن ژمارەیان نزیکەی 400 پاسە، کە تەمەنی هەر یەکێکیان نزیکەی 40 ساڵە و بەشێکیان دووکەڵ زیان بەخشیان زۆرە و کاریگەری خراپیان لەسەر ژینگە هەیە.

لە شاری سلێمانی 18 هێڵی پاس هەیە، کۆی گشتییان نزیکەی هەزار و 300 پاسە، لەو ژمارەیە نزیکەی 400 پاسیان کۆنن.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان