کوردستانی
كهسێك به ناوى دامهزراندنهوه چهندین ملیۆن دینارى هاوڵاتییان دهبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتییان و وهرگرتنى بڕى 350 ملیۆن دینار بەناوی دامەزراندنەوە، كهسێك لە لایەن پۆلیسی سلێمنییهوه دەستگیر دهكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سالێمانى ئهوهى خستووهتهڕوو "دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتییەك كردووە و بە ناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لەو هاوڵاتییانە وەرگرتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەئەنجام گەیاندنی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".
روونیشیكردووهتهوه "ئێستا تۆمەتبار ( ب، ج، ر ــ لە دایكبووی 1985 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە".
ئاماژهى بهوهشكردووه "لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەڕ و هەواری شار) فەرمانی گرتنی هەیە".
پ ح ع