کوردستانی

قوربانییه‌كانى هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ى خه‌له‌كان كێ بوون؟"له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا بیانناسه‌وه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوربانییه‌كانى هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ى خه‌له‌كان كێ بوون؟"له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا بیانناسه‌وه‌"

مه‌ودا میدیا-

ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ هۆى هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى توركیاوه‌ له‌ نزیك خه‌له‌كان بوونه‌ قوربانى ناسنامه‌یان ئاشكرابوو كه‌ باوكێك و دوو كوڕى بوون و دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى ئه‌یلوولى 2024، لەسەر رێگاى ناحیەى خەلەکانى سەر بە شارۆچکەى دووکان، له‌ لایه‌ن درۆنێكى توركییه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا لاندکرۆزەر كرایه‌ ئامانج و بە تەواوی سووتا، كه‌ تێیدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

سیروان سەرحەد، قایمقامی دووکان ئاشكرایكرد "ئەو سێ کەسەی به‌هۆى بۆردوومانەکەوه‌ گیانیان لەدەستداوە باوکێک و دوو کوڕن، كه‌ باوکەکە تەمەنی 45 ساڵ بووە و کوڕەکانیشی تەمەنیان 12 ساڵ و 18 ساڵ بووە".

به‌پێی ناسنامەی قوربانیه‌كان، باوكه‌كه‌ ناوی (موزەفەر حسێن خدر عەوڵا)یه‌ و ناسراوه‌ بە (موزەفەر مۆزۆ)، دوو کوڕه‌كه‌شى ناویان (محەمەد موزەفەر، موبین موزەفەر)ه‌ و خەڵکی ناودەشتن و دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان لە ئیدارەی راپەڕین.

ئەمه‌ لە کاتێکدایە، رۆژى 23ى مانگى رابردوو لە نزیكه‌ سەیدسادق،  به‌ هه‌مانشێوه‌  تورکیا به‌ درۆن ئۆتۆمبیلێکى کردە ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو رۆژنامه‌نووسى ژن گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو.
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan