کوردستانی
باندێكى مهترسیدارى ماددهى هۆشبهر دهستگیر دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مىهدا میدیا-
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان چوار بارزگانى ماددهى هۆشبهر دەستگیر دهكات و رایدهگهیهنێت "باندێكى مهترسیدار بوونه و بیانى بوونه كه بەنیازبوون بڕی 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم".
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكردووهتهوه "لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دواتر وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لە رێکەوتی 4ی9ی2024 لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی، بەنیازبوون بڕی 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو".
ئاماژهى بهوهشكردووه "تۆمەتبارەکان رادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".
پ ح ع