کوردستانی
سەرۆکی یەکێتی: بەکارهێنانی مووچە بۆ بەرژەوەندیی حزبی، کارێکی ناڕەوا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایدهگهیهنێت "تێکەڵکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە ململانێ سیاسییەکان و بەکارهێنانی مووچە کە مافێکی سەرەتایی هاوڵاتییانە بۆ بەرژەوەندیی حزبی، کارێکی ناڕەوا بوو"، دهشڵێت "بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبکەین و نەهێڵین جارێکیتر ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە".
نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆكى یهكێتى بڵاویكردووهتهوه "بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنهر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد".
راشیگهیاندووه "لەدیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار کرایەوە تاوەکو هاوڵاتییان سەربەستانە بەشداریی پرۆسەکە بکەن و ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسی لە ناوچەکە".
له راگهیهندراوهكهى نووسینگهى سهرۆكى یهكێتى ئهوهشهاتووه "لەدرێژەی دیدارەکەدا چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵک تاوتوێکران و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، تێکەڵکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە ململانێ سیاسییەکان و بەکارهێنانی مووچە کە مافێکی سەرەتایی هاوڵاتییانە بۆ بەرژەوەندیی حزبی، کارێکی ناڕەوا بوو، بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبکەین و نەهێڵین جارێکیتر ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە".
ئهوهشخراوهتهڕوو "لەبارەی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە عیراق و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی لە ناوچەکە سەرۆک بافڵ وتی، پشتگیریی تەواوی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەکەین کە دامەزراوەیەکی گرنگ و هەستیاری وڵاتە و رێزی دەگرین، وەک چۆن پێویستە هەموولایەنەکان رێزی لێبگرن و بەربەست لەبەردەم کارەکانیان دروستنەکەن، دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەکانە و لەو رووەشەوە کارەکانی دامەزراوەکە لەپێناو بەرژەوەندیی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان بووە و لە هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەریدا بووە".
پ ح ع