کوردستانی

دوران كاڵكان: به‌ هاوكارى پارتى هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوران كاڵكان: به‌ هاوكارى پارتى هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند، له پشت هەموو هێرشەکانی سەر پەکەکە، ئەمه‌ریکا، ناتۆ و ئینگلیز بوونی هەیە.

دوران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند " ئاكەپە-مەهەپە-له‌گه‌ڵ پارتی كە دەكاتە هاوپەیمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، باخچەلی و بارزانی نەیانتوانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەربخەن، ناتوانن ئامانجی سەركوتكردن و لەناوبردنی پەكەكە سەربخەن".

باسى له‌وه‌شكرد "لە پشتی هەموو ئەم هێرشانەوە كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌، ئەمه‌ریكا بوونی هەیە، ناتۆ بوونی هەیە، بە مۆڵەتی ئەوانە، بە تێوەگلانی دەوڵەتی عیراق لە فاشیزمی ئاكەپە-مەهەپە و هاوكاری پارتی دەیانەوێت پەكەكە لاواز بكەن".

وتیشی "بەم شێوەیە كاریگەری لەسەر سیاسەت و تێكۆشان لە هەرێمەكە كەم بكەن، ئامانجەكە هەر ئەمەیە، ئەم هاوپەیمانێتییە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزرێنرا".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان